بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە حکومەتی هەرێم هەفتەیەک پشوی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی راگەیاند.
پەیامنێری KNN رایگەیان: بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان یەك هەفتە پشوی لە سەرجەم فەرمانگەکان راگەیاند.
ئاماژەی بەوەشداوە، پشوەکە لە (2022/7/10) بۆ (2022/7/14) دەبێت و هەفتەی داهاتو لە هیچ دام و دەزگایەکدا دەوام نابێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.
دەشڵێت: لە (2022/7/17) دەوامی ئاسایی فەرمانگەکان دەست پێدەکاتەوە و فەرمانبەران دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردو، وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی (2022/7/9) یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە لە هەرێمی کوردستاندا.
سلێمانی- بڕیار نامیق
4479 جار خوێندراوەتەوە