پێنج کەس بەهۆی سێ بومەلەرزەوە لە باشوری ئێران گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 02/07/2022
جیهان
+
-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە باشوری ئێرانی هەژاند و بە گوێرەی زانیارییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و (39)ی دیکەش برینداربون.

 

مەهدی دۆستی، حاکمی پارێزگای هورمزجان لە باشوری ئێران رایگەیاند: بەهۆی سێ بومەلەرزەی لەسەر یەك پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و (39) کەسیش برینداربون.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، گوڕی بومەلەرزەکان لە نێوان (6.1) بۆ (6.3) پلە بوە بە پێوەری رێختەر و زیانێکی زۆر بە ماڵ و باڵەخانەکانی شارەکە گەیشتوە.

 

دۆستی دەشڵێت: چەقی بومەلەرزەکە گوندی سایە خۆش بوە و زۆربەی ماڵی هاوڵاتییان داڕوخاوە.

194 جار خوێندراوەتەوە