دو گەنج لە کاتى مەلەکردندا خنکان

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 01/07/2022
کوردستان
+
-

لە دەربەندى رانیە و روبارى سیروان، دو گەنج لە کاتى مەلەکردندا خنکان.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەى ئێن ئێن، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینى، لەسەر روباری سیروان گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ، خنکا.

 گەنجەکە بەڕەگەز عەرەبە و لەکاتی مەلەکردن خنکاوە.

لەبارەى روداوەکەوە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای کەلار بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، دوای دەرهێنانی تەرمەکە تیمەکانیان تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کردوە بەمەبەستی توێکاریکردنی تەرمەکەی.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، لە دەربەندى رانیە، گەنجێکى تەمەن 21 ساڵ کە دانیشتوى شارەدێى بۆسکێنە، لە کاتى مەلەکردندا خنکاوە.

503 جار خوێندراوەتەوە