ئەڵمانیا؛ بەهۆى بەرزبونەوەى نرخەکەى بەکارهێنانی غاز بە رێژەی 35% دابەزیوە

KNN : Kurdish News Network
05:17 - 01/07/2022
ئابوری
+
-

بەکارهێنانی غازی سروشتی لە ئەڵمانیا بۆ مانگی ئایار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردو سێیەکی بەکارهێنانی کەمبوەتەوە.

یەکێتیی فیدراڵیی ئەڵمانی بۆ پیشەسازیی و وزە، ئامارەکانی بەکارهێنانی غازی سروشتی لەو وڵاتە بڵاوکردەوە.بەپێى ئامارەکان؛ رێژەی بەکارهێنانی غازی سروشتی لە ئەڵمانیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردو بە رێژەی 35% کەمیکردوە.

یەکێتییەکە ئەوەی خستوەتەڕو کە دابەزینی ئاستی بەکارهێنانی غازی سروشتی پەیوەندی بە بەرزبونەوەی نرخەکەیەوە  هەیە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتوە کە بەکارهێنانی غازی سروشتی لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگی پێشتر، بە رێژەى 11% دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمایە لەو مانگەدا.

198 جار خوێندراوەتەوە