وه‌زاره‌تی ناوخۆی
عێراق رایدەگەیەنێت، دیاردەیەک سەریهەڵداوە کە دایك و باوك هه‌یه منداڵه‌كانیان
به 25 هه‌زار دینار بە كرێ ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی سواڵكردن.
غالب عه‌تیه،
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ئاژانسی فەرمیی
عێراقی راگەیاند، "دیارده‌ی سواڵكردن له عێراقدا زیادی كردوه، خێزان هه‌یه
منداڵه‌كانیان به 25 هه‌زار دینار له ڕۆژێكدا به‌كرێ ده‌ده‌ن و سواڵیان پێدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە،
لەئێستادا سێ جۆر سواڵكه‌ر هه‌یه، یه‌كه‌میان ئەوانەن کە بەڕاستی هه‌ژارن، دووه‌میان
ئه‌وانه‌ن كه گه‌نجن و زۆرجار هۆكاری ده‌رونییان هه‌یه، سێیه‌میان مه‌ترسیدارترینیانه
و مافیا و باند له‌خۆده‌گرێت كه سه‌ركردایه‌تی گروپه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سواڵكردن.
رونیشیکردەوە، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له به‌دواداچونی
بۆ ده‌ستگیركردنی باند و مافیاكان كه بازرگانی به‌منداڵانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌كرێیان
ده‌ده‌ن.
807 جار خوێندراوەتەوە