کوڕێک لە شەقڵاوە کوژرا... باوکەکە رونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 01/07/2022
کوردستان
+
-

لە شارۆچکەی شەقڵاوە، کوڕێک کوژران، دەوترێت باوکی خۆی کوشتویەتی، باوکیشی هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، شەوی رابردو کوڕێکی تەمەن (33) ساڵ کە پلەی سەربازیی رائیدی هەیە، کوژراوە.

لیوا زریان شێخ وەسانی، فەرماندەی سەربازی لە رونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە کوڕەکەی کوشتبێت و دەڵێت "لەم روداوە ناخۆشەی كە بەسەر ئێمە ھاتووە كە بووە ھۆی گیان لە دەستانی كوڕەکەم (شەھید زریان شێخ وەسانی) لەم روداوە زۆربەتان كەوتوونەتە ھەڵەوە و كوڕەكەم خۆی كوشتووە كەس نەیكوشتووە".

زریان شێخ وەسانی فەرماندەیە لە یەکەی هەشتا، دوو ژنی هەیە، ماڵێکی لە شەقڵاوەیە و ماڵێکیشی لەهەولێرە، کوڕەکەی ناوی شەهیدە، بەوتەی کەسوکارەکەی نەخۆشی دەروونی هەبووە و لەلای دایکی لەماڵی خۆیان لەشەقڵاوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن: مردنەکە گومانی تێدایە، چونکە ئەو کوڕە لەگەڵ باوکی و مامی کێشەی هەبوە، بەجۆرێک لەفەیسبوک لایڤیان لەسەر یەکتر کردۆتەوە، پاش چەند ڕۆژێک شەهید دیار نامێنێت، تا دو ڕۆژ پێش ئێستا دەردەکەوێتەوە و دوو لایڤی فەیسبووک دەکاتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش هەواڵی مردنی بەفیشەک بڵاو کرایەوە.

2329 جار خوێندراوەتەوە