دوای ئەوەی دوێنێ شەو تورکیا رەزامەندی
دەربڕی بە کاندیدکردنی سوید و فنلەندا، تورکیا ئەمڕۆ دەستی بە جوڵە کرد و دەیەوێت
لە زوترین کاتدا رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان،
سەرۆکی تورکیا داوای لە فینلەندا و سوید کردوە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەیاندا
دەیان کەسییان رادەست بکەن.
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند: داوا لە سوید
و فنلەندا دەکەین رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن و بڕگەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێن و
ئەو کەسانەی داواکراون رادەستمان بکەن.
بە وتەی وەزیری دادی تورکیا داواکراوەکان
ژمارەیان (33) کەس و ئەندامانی پەکەکە و لایەنگرانی گویلەینن کە گوایە دەستیان
هەبوە لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی (2016)دا.
تورکیا و فنلەندا و سوید رێککەوتنێکی (10)
خاڵەیان واژۆکردن بۆ ئەوەی ئەنقەرە رێگە بە ئەو دو وڵاتە بدات ببن بە ئەندامی
ناتۆ، بهپێی رێككهوتنێكە، ئهو دو وڵاته بەڵێنیاندا كه بهشداری
شهڕی توركیا دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بكهن و بهخێرایی
تۆمەتبارەکان ڕادەستی تورکیا بکەنەوە.
لە ڕێککەوتنەکەدا
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە سوید و فینلەند بەڵێن دەدەن پشتیوانی یەکینەکانی
پاراستنی گەل (یەپەگە) نەکەن، کە تورکیا پێی وایە ئەوان سەر پەکەکەن لە سوریا..
667 جار خوێندراوەتەوە