بوک و زاوایەک لە رۆژی هاوسەرگیریاندا ریسەکەیان لێبوەوە بە خورى

KNN : Kurdish News Network
12:55 - 29/06/2022
هەمەڕەنگ
+
-

ئاماندا و پاولۆ دوو هاوسەری ئەمەریکیین بڕیار دەدەن ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان لە بەریتانیا ئەنجامبدەن، بەڵام بە هۆکارێک جانتا و جلوبەرگى رۆژى ئاهەنگەکەیان لێ ون دەبێت.

دوای دو ساڵ لە ئامادەکاری، بەڵام ئەم بوک و زاوایە ئەوەی چاوەڕێی نەبون رویدا، کاتێک لە فلۆریدا گەشەتەکیان دوادەکەوێت و گۆرانکاری بەسەر گەشتەکەیاندا دێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ونبونی جانتاکانیان.

ئەو دو ئەمەریکییە سێ رۆژیان لە فرۆکەخانەی جیاوازدا بەسەر برد و لەو ماوەیەدا جانتاکانیان نەدۆزرایەوە، لە کاتێکدا جلوبەرگی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان لەناو جانتا ونبوەکاندا بووە.

دوای نا ئومێدبونییان لە دۆزینەوەی جانتاکانیان، بریاردەدەن هاوسەرگیرییەکەیان لە دورگەی سکایی لە بەریتانیا و بە جلوبەرگی ئاساییەوە ئەنجامبدەن، تا ئەو کاتەی وێنەگر رۆزی وودهاوس لە رێگەی وێنە و چیرۆکەکەیانەوە لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا داوای لە دانیشتوان دورگەکەکرد هاوکاریانبن بۆ تەواوکردنی ئاهەنگەکەیان.

دوای بڵاوبونەوەی داواکەی رۆزی، خەڵکی دورگەکە بەدەم داواکارییەکەیانەوە هاتن و جل و بەرگی زەماوەندیان بۆ دابین کردن.

هەرچەندە پلانەکانیان کەمێک گۆڕا، بەڵام لە کۆتایدا ئەو دو دەستگیرانە توانییان ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بە جلوبەرگی فەرمییەوە ئەنجامبدن و بەبێ کێشە ئاهەنگەکەیان بەڕێوەچوو.

لەلای خۆیەوە ئاماندا سوپاسی ئەو ژنانەی کرد کە جلی زەماوەندەکەی دابین کردووە و وتی،"هەرگیز ئەوە لەبیرناکەم وچیرۆکی یارمەتیدانەکەیان بۆ هەموان دەگێڕمەوە".

 

بڵند عبدالکریم

1583 جار خوێندراوەتەوە