وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت لە سبەینێوە هاوڵاتییان بەشە خۆراکی
مانگانەیان بەسەردا دابەش دەکرێت و ماددە خۆراکییەکانیش ئاشکرا دەکات.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: لەسەر فەرمانی عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی
سبەینێ یەکشەممە، پێنجەمین بەشە خۆراکی مانگانە کە پێکهاتوە لە شەش ماددەی خۆراکی بەسەر
هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
دەشڵێت: ماددە خۆراکییەکانی بەشە خۆراکی ئەم مانگە لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و لەتكەنۆك پێکهاتوە.
داواشی لە بریکارەکانی خۆراك کردوە،
سەردانی کۆگاکانی کۆمپانیای دابەشکاری خۆراک بکەن بە مەبەستی
وەرگرتنی پشکەکانیان.
هاوکات، وەزارەتی بازرگانی لە رێگەی
تیمەکانەوە پشکنینی بەردەوامی ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان دەکەن و لە ئێستادا
ئامادەکراوە بۆئەوەی بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت و بگاتە دەستی هاوڵاتییان.
6016 جار خوێندراوەتەوە