ئەو ژنەى لەیەک کاتدا هاوسەرگیرى لەگەڵ دو پیاو کردبو لەلایەن براکەیەوە کوژرا

KNN : Kurdish News Network
12:24 - 23/06/2022
عێراق
+
-

لە پارێزگاى زیقار، ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا، ئەوەش بەهۆکارى ئەوەى لەیەک کاتدا هاوسەرگیرى لەگەڵ دو پیاو کردبوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگای زیقار بڵاوی کردەوە، پیاوێک کە لە پەنجاکانی تەمەنیدایە هەستاوە بە کوشتنی خوشکەکەی لەدوای ئەوەی کە زانیویەتی لەیەک کاتدا هاوسەرگیری لەگەڵ دو پیاو ئەنجام داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێک لەو پیاوانەی کە ئەو ژنە هاوسەرگیری لەگەڵ کردوە لەدایک بوی ساڵی (1974)ـەو ژنەکەش خۆى تەمەنی نزیکەی 40 ساڵە.

ئەوەش حاڵەتێکى دەگمەنە بەتایبەت بۆ وڵاتێکى وەک عێراق کە لەیەک کاتدا ژنێک هاوسەرگیرى لەگەڵ دو پیاو ئەنجامدابێت.



5347 جار خوێندراوەتەوە