بەپێى چەند بەڵگە و داتایەکى حکومەتى هەرێم کە
لە نوسراوێکدا کۆکراوەتەو و لەژێر ناوى (ئەرکى حکومەتى فیدراڵ بەرامبەر ماف و شایستە
داراییەکانى خەڵکى هەرێم، روانگەى حکومەتى هەرێم سەبارەت بە دۆسیەى
نەوت).بڵاوکراوەتەوە. تێیدا حکومەتى هەرێم رونى دەکاتەوە کە حکومەتى ناوەند
پابەندى رێککەوتنەکانى نێوانیان و دەستور نەبوو.
لەبارەى روانگەى حکومەتی هەرێمى کوردستان بۆ ئیدارەدانی مەلەفى نەوت، لە بڵاوکراوەکەى حکومەتى هەرێمدا هاتووە کە حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان دوو كۆمپانیای گشتی داده‌مه‌زرێنێت ئه‌وانیش كۆمپانیای هه‌رێمی
كوردستان بۆ نه‌وت و غاز KROC كه تایبه‌تمه‌ند
ده‌بێت له بواری دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز، هه‌روه‌ها
كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت KOMO كه تایبه‌تمه‌ند
ده‌بێت به بازاڕكردنی نه‌وت.
ئەوەشى خستۆتەڕو کە ده‌كرێ له لایه‌ك هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ر
دوو كۆمپانیاكه هه‌بێت، له لایه‌كی تره‌وه
ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و كۆمپانیای سۆمۆ له
بواره‌كانی هه‌مان په‌یوه‌ندی هه‌بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی هه‌مان په‌یوه‌ندی و
هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌موو ئه‌مانه و ته‌واوكردنی ستراكچه‌ری كۆمپانیای سۆمۆ
و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی و كردنی به دامه‌زراوه‌یه‌كی فیدڕاڵی پێویست
به بڕیاری هاوبه‌ش ده‌كات، كه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییه‌كی
ڕاسته‌قینه له‌و كۆمپانیایه بكات و پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه بۆ ئه‌و بێ،
هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی دوو نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له به‌ڕێوه‌بردن و جومگه‌كانی
كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان مافی ڕه‌تكردنه‌وه (ڤیتۆ)ـی هه‌بێت سه‌باره‌ت
به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی پابه‌ندییه داراییه‌كانی
په‌یوه‌ست به ده‌رئه‌نجامی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه به‌رده‌وام بێت له فرۆشتنی بڕی هه‌نارده‌كردنی
نه‌وت له هه‌رێم له رێگه‌ی هه‌مان كۆمپانیاكان، هاوكات
له‌گه‌ڵ پێویستی دووباره چاو خشاندنه‌وه به گرێبه‌سته‌كان له روی نرخ و لابردنی
هه‌موو كۆت و ئاسته‌نگه‌كان كه كۆمپانیای سۆمۆ به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌كانی فرۆشتنی
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دایناوه.
هەروەک ئەوەش رونکراوەتەوە، پێویستە داهاتى
هەناردەکراوى نەوتى هەرێم لە هه‌ژمارێكی بانكی بگوازرێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان
خۆی هه‌ڵیبژێرێ و سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی بكات.
هەر لە بڵاوکراوەکەى حکومەتى هەرێمدا، باس لە چونى ئەو شاندانە کراوە
کە لەماوەى رابردودا سەردانى بەغدادیان کردووە و لیژنەى هاوبەشیان پێکهێناوە
لەبارەى شایستە داراییەکانى هەرێم و دۆسیەى نەوت، بۆنمونە لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، لەسەر یەکەمین پڕۆژەی بودجەی گشتی فیدراڵی
بۆ ساڵی 2020 ڕێککەوتن کرا. هەروەها رێککەوتن لەگەڵ حکومەتەکەى مستەفا کازمى کە
بەپێى ئەم رێککەوتنە، پێوسیتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ مانگانە بڕی 320 ملیار دینار
بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت وەک بەشێک لە خەرجییەکانی هەرێم، ئەم بڕە پارەیەش لەسەر
بنەمای هاوکێشەیەکی ژمێریاری دەستنیشان کراوە کە ئەو بنەما هاوکێشییە ژمێریارییەش
بریتییە لە خەمڵاندنی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەو داهاتە نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان
بەرهەم دەهێندرێن و داهاتەکانی دیکەی هەرێم.
بەپێى نوسراوەکەى حکومەت کە تێیدا
هاتووە،" ئەمەش دەیسەلمێنێت کە حکومەتی فیدراڵ بڕی هەموو داهاتەکانی هەرێمی
کوردستانی بە داهاتی نەوتی و داهاتەکانی دیکەی لە شایستە فیعلییەکانی هەرێمی
کوردستان لە بودجەی فیدراڵ بڕیوە، چونکە، بە پێی یاسای
بودجەی گشتی فیدراڵ، پشکی هەرێمی کوردستان (12.6%) بوو، بەڵام هەرێمی کوردستان بڕی
تەنیا 320 ملیار دیناری لە حکومەتی فیدراڵەوە پێ دەگەیشت، سەرەڕای ئەم ڕێککەوتنەش
هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی لە بری مانگەکانی (ئایار، حوزەیران، تەمموز و
تشرینی یەکەم)ـی 2020 وەرنەگرتووە و هیچ پاساوێکیش بۆ ئەم نەناردنە نەبوو، جگە لەوەش
هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی پێشمەرگە خەرج نەکراوە، سەرەڕای دانانی خەرجی پێشمەرگە
وەک بەشێک لە دەرماڵەکانی وەزارەتی بەرگری، بۆ زانیاریش ڕێککەوتن کراوە لەسەر پڕۆژەی
دووەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020 و ناردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
دەقى بڵاوکراوەکەى حکومەتى هەرێم
کلیک لێرە بکە
251 جار خوێندراوەتەوە