لیستى ئەو خۆراکانەى لە دواى ماوەى بەسەرچونیشیان بەکارهێنانیان ئاساییە

KNN : Kurdish News Network
02:04 - 18/06/2022
تەندروستی

یەکەم هەنگاوى سەرکەوتوو لە کڕینى شتومەکدا سەیرکردنى ماوەى بەرسەرچونیەتى، بەڵام ئەوەى شتیکى نوێیە لەو بارەیەوە ئەوەیە کە هەندیک خۆراک هەن دەکرێت دواى ماوەى بەسەرچونیشیان بەکار بهێنرێن.

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمەریکى شیر و پەنیر و هێلکە و مەعکەرۆنى و زۆر شتی تر لەو بەرهەمانەن کە دەتوانین تەنانەت دوای بەسەرچوونی ئەو ماوەیەى لەسەریان نوسراوە بەکاریان بهێنین، ئەو بەروارەى لەسەرى نوسراوە تەنیا ڕێنمایین و پێمان دەڵین کاتى گونجاو بۆ خواردنى ئەم خۆراکە ئەو بەروارەیە، لە راستیدا ئاماژە نین بۆ شیاوى یان نەشیاوى خۆراکەکە.

بۆ نمونە، توێژینەوەکە دەڵێت کە ئاساییە کە زۆربەی شیرەکان بەکاربهێنرێن بۆ ماوەی یەک هەفتە دوای بەروارى سەر کارتۆنەکە،  بەڵام ئەمە شیری منداڵ ناگرێتەوەو پێویستە دوای بەسەرچونی بەروارەکەى نەدرێت بە منداڵ. لەگەڵ ئەوەشدا دەکەوێتە سەر جۆرى ئەو شیرەى کە دەیکڕیت، ئەگەر هاتوو چەورى زیاترى تێدا بوو ئەوا زوتر تێکدەچێت یان ئەگەر بۆنى گۆڕابوو یان ترش ببو ئەوا نابێت بەکار بهێنرێت با ماوەکەشى بەسەر نەچوبێت.

هەروەها پەنیر یەکێکە لەو خۆراکانەى کە دەکرێت دواى ماوەى بەسەرچونیشى سەر مێزى نان خواردنەکانمانى پێ بڕازێنینەوەو بەکار بهێنین، بەڵام بە مەرجێک پەڵەى شین و پرتەقاڵى یان سەوزى نەکەوتبێتە سەر.

سەبارەت بە هێلکە، رەنگە بتوانیت بە تەواوی چاوپۆشی لە بەرواری سەر کارتۆنی هێلکەکە بکەین، چونکە بەزۆری سەلامەتە بۆ خواردن بۆ چەند هەفتەیەک دوای ئەو بەروارەى لەسەرى نوسراوە.

مەعکەرۆنی وشک بە خواردنە سەر سەختەکە ناسراوە، کاتێک لە دۆڵابەکەدا لەبیرت چووە کە ماوتانە دەتوانرێت تا دوو ساڵ دوای بەرواری بەسەرچوونی بەکار بهێنرێت، بەڵام کاتێک کوڵاوە دەتوانیت تەنها بۆ ماوەی هەفتەیەک بەکارى بهێنیت، بەڵام ئەگەر بەستوو بێت ئەوا تا ماوەى هەشت مانگ هیچ مەترسى نیە.

هەروەها خوێ و بیبەر و ئارد و سۆدەی نان و شەکر، کە تێکناچن و دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێن، چونکە رێژەى شێیان کەمە.

بەلام گۆشتى خاوو ماسى و  پەلەوەرەکان تەنها دەتوانیت ماوەى چەند ڕۆژیک لەبەشى خوارەوەى ساردکەروەکانماندا بیانهێڵینەوە، ئەگەر هاتو بیانخەینە بەشى فرێزەرەوە ئەوا تەمەنى بەکارهێنانیان درێژ دەکاتەوەو دەتوانین بۆ ماوەى نۆ مانگ بەکاریان بهێنین. هەروەها ئەو سەوزەو میوانەى کە لە کیس کراون و خراونەتە ناو فرێزەرەوە دەتوانین تا ماوەى دە مانگ دواى بەروارى بەسەرچونیان بەکاریان بهێنین. هەروەها زۆرێک لە خۆراکە پاکەتکراوەکان دەکرێت تا دوو ساڵ بمێننەوە دواى تێپەڕبوونی بەرواری بەسەرچوونیشیان، بە تایبەت شۆرباو سەوزە.

 هەندێک جار ئەو بەروارەى لەسەریان نوسراوە تەنها رێنماییە، ئاماژە نیە بۆ کاتى بەسەرچونى ئەو خۆراکە.

433 جار خوێندراوەتەوە