سەرۆکی
دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، لە ئێستادا ناونووسین بۆ ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە
دەستیپێکرد و بڕیارەکە کەسانی خێزانە کەمدەرامەت و کرێچییەکان دەگرێتەوە کە پێشتر
سودمەندنەبون.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کرێنشینان دەتوانن لە ئێستاوە فۆڕمی
یەکەی نیشتەجێبون بە ئۆنلاین پڕبکەنەوە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردو، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ خێزانە کرێچی و کەمدەرامەتەکان
دروست دەکرێت، دەدرێت بەو کەسانەی پێشتر یەکەی نیشتەجێبون و زەوییان وەرنەگرتەوە.
دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند،
له ئهمڕۆ ههینی (17ی حوزهیران/ یۆنیۆی 2022) تا رۆژی (2ی تهمموز/
یۆلیۆی 2022)، فۆرمهكه بهردهسته بۆ پڕكردنهوه.
بۆ پڕكردنهوهی فۆرمهكه كلیك لێره بكه
3997 جار خوێندراوەتەوە