قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوێکی لە بارەی دۆزینەوەی سەرچاوەی سکچون و
رشانەوەی هاوڵاتیانەوە بڵاوکردەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر داوای بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و بە فەرمانی قائیمقامی
سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان نۆ شەمعەی ئاوی داخست کە لەرێگەی تەنکەرەوە ئاوی
خواردنەوەیان بە هاوڵاتییان دەفرۆشرت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای زۆربوونی
حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە لەنێو هاوڵاتیاندا، پشکنین بۆ ئاوی هەموو شەمعەکانی
ناوشاری سلێمانی کراوە، دەرکەوتووە ئاوی نۆ لە شەمعەکان شیاو نین بۆ خواردنەوەو
سەرچاوەی چەند جۆرێک بەکتریایان تێدایە.
دەشڵێت: بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و
لەسەر داوای بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە
ناوچەی تانجەرۆ داخران و رێگە نادرێت ئاوەکەی بە ماڵان بفرۆشرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە سکچون و رشانەوە لە ناو هاوڵاتییانی سلێمانیدا بڵاوبوەتەوە، ژمارەی توشبوان زۆرە بە شێوەیەکە جێگا لە بەشێك لە نەخۆشخانەکاندا نەماوە و نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن بۆ خەواندنی توشبوانی سکچون و رشانەوە تەرخان کراوە.
7264 جار خوێندراوەتەوە