نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی
بەسەردا هات و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (121) دۆلار پێنج
سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە بەراورد بە دوێنی زیاتر لە چوار دۆلار دابەزیوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (119) دۆلار و دو سەنتە.
دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی توندکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنایە لە چین، زۆربەی
کارگە گەورەکان و بازاڕەکانی داخستوە، بەمەش خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا
کەمدەبێتەوە، بەو پێیەی چین بە گەورە کڕیاری نەوت لە جیهاندا دادەنرێت.
بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی
خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك
(130) دۆلاری تێپەڕاند
373 جار خوێندراوەتەوە