عێراق دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێنێت

KNN : Kurdish News Network
06:19 - 14/06/2022
عێراق
+
-

کۆبونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغداد بەڕێوەچو بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی گرنگ و تێیدا چەند بڕیارێک دەرچو.

 

ئەمڕۆ سێشممە، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنەکەدا رەزامەندی دەربڕاوە بە دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دامەزراندنی دەرچوانی بەشە بزیشکییەکان لەسەر بودجەی ساڵی رابردو دەبێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردو لە نزیك پەرلەمانی عێراق کۆمەڵێک دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان دەکرد، پڕۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك (25) ترلیۆن دینار تەرخان کراوە بۆ چارەسەرکردنی بەرزبونەوەی نرخی پێداویستی خۆراکی و دابینکردنی خۆراك بۆ هاوڵاتییان و رێگری کردن لە گرانی و چەند بابەتێکی دیکە، بەڵام لە هیچ بڕگەیەکدا تەوەری دامەزراندن نەکراوەتەوە.

176 جار خوێندراوەتەوە