بەریتانیا لەبارەی پێدانی مافی پەنابەری بڕیارێکی نوێ دەردەکات

KNN : Kurdish News Network
02:29 - 09/06/2022
جیهان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا گۆڕانکاری لە سیستمی مافی پەنابەری و شێوازەکەیدا دەکات، بە جۆرێکە دوای تەواوبونی کاتی پەنابەرییەکە دۆخی ئەو کەسە و ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوە هەڵدەسەنگێندرێت، ئینجا بڕیار لەسەر نوێکردنەوەی مافی پەنابەرێتییەکەی دەدرێت.


وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند: مافی پەنابەری پێنج ساڵی نامێنێت و دەبێتە دو ساڵ و نیو، مافی پەنابەرێتییەکە سیاسی بێت یاخود مرۆڤایەتی بێت.



دەشڵێت: ئەوانەی لە ئێستادا مافی پەنابەری وەردەگرن دوساڵ و نیویان پێ دەدرێت چونکە لە مانگی ئایاری ساڵی (2024) شێوازی پێدانی مافی پەنابەری دەگۆڕدرێت.


دوای تەواو بونی دو ساڵ و نیوەکە دۆخی ئەو کەسە و ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوە هەڵدەسەنگێندرێت، ئەگەر دۆخی ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوە باش بێت، ئەو کەسە مافی پەنابەرێتییەکەی نامێنێت و دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتەکەی. 

ئەوەش لەکاتێکدا، هەر کەسێك پێشتر لە بەریتانیا مافی پەنابەرێتی پێدرایە بۆی هەبو پێنج ساڵ لەو وڵاتەدا بمێنێتەوە و دوای ئەو وادەیە رەگەزنامەی بەریتانی وەردەگرت. 

7486 جار خوێندراوەتەوە