نرخی دۆلار و لیرەی تورکی دابەزین

KNN : Kurdish News Network
11:32 - 09/06/2022
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و دابەزی.


نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە (148) هەزار و (250) دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لیرەی تورکیش رو لە دابەزینە و (100) دۆلار بە هەزار و (720) لیرەی تورکییە.


بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخی دۆلار دابەزیوە و بە (148) هەزار (400) دینار مامەڵەی پێوەکراوە و هەر (100) دۆلارێکیش بە (1650) لیرەی تورکی بوە.


ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی دۆلار لە هەرێمی کوردستاندا ماوەی چەند رۆژێکە بەرزبوەتەوە و هەر (100) دۆلارێك (148) هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاندوە و لیرەی تورکی لە ئەمساڵ نزمترین ئاستی تۆمارکردوە و بەردەوامە لە دابەزین، دوێنێش بەهۆی لێدوانێکی سەرۆکی تورکیاوە بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

2904 جار خوێندراوەتەوە