ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی
منداڵانه و له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش به‌و بۆنه‌یه‌وه منداڵان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن،
لە هەرێمی کوردستانیش بە سەدان منداڵ دەبینرێن، کە لە بری چێژوەرگرتن لەو تەمەنە
تایبەت و هەستیارەیان، کاری قورس و جۆراوجۆریان پێدەکرێت.
رۆژی (1) ی حوزه‌یران
كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تایبه‌ت كراوه به رۆژی منداڵان، له زۆرێك له وڵاتان
به‌تایبه‌ت وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان منداڵان ئاهه‌نگ و شادی ده‌گێڕن، به‌ڵام له‌هه‌رێمی
كوردستان منداڵان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زۆرێك له مافه‌كانیان بێبه‌شن.
هاوكات به‌هۆی دۆخی
ناله‌باری ئابوری و سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێشتا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له
منداڵان ته‌نانه‌ت له‌م رۆژه‌شدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئامارێكی
رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان به‌ته‌نها له ناو سلێمانیدا، (450) منداڵ له‌سه‌ر
شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان له خوار ته‌مه‌نی یاساییه‌وه كاریان پێده‌كرێت.
مێژوی
یادەکە....
رۆژی یەکی حوزەیرانی
هەمو ساڵێک، لە تێکڕای وڵاتانی هەمو جیهاندا رۆژی جیهانی منداڵانە، دیاریکردنی ئەو
رۆژەش بۆ منداڵان، دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی رابردو.
لە ساڵی ١٩٤٩ یەکێتی
ئافرەتانی دیموکراتی نێودەوڵەتی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەو رۆژەیان وەک رۆژی
جیهانی منداڵان دیاریکرد، ساڵێک پاشتر و لە ١٩٥٠دا ، ئەو رۆژە لە یەکی حوزەیراندا
بە مەراسیمی تایبەت پێشوازی لێ‌کرا و بو بە رۆژی جیهانی منداڵان لە سەرتاسەری جیهاندا.
لە ئێستادا بە پێی
راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، منداڵانی سۆماڵ وەک ساڵانی پێش‌و لە پێشەوەی منداڵانی ئەو
وڵاتانەن کە لە رەوشێکی ناهەمواردا دەژین، هاوکات منداڵانی سوریاش لە رەوشێکی ناهەموارد
و دژواردان.
ئەگەرچی بە پێی
جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتییەکان کارکردنی منداڵان رێگەپێنەدراوە،
بەڵام لە وڵاتانی جیهانی سێیەم و هەرێمی کوردستانیش، منداڵان کاری قورس و جۆراوجۆریان
پێدەکرێت.
تا ئێستا ئامارێکی
رەسمی نییە کە بزانرێت ژمارەی منداڵانی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستاندا چەندە، بەڵام
لە سەر شەقامەکانی کوردستاندا و بە تایبەت پاش تەواوبونی وەرزی خوێندن، ژمارەیەکی
زۆر لە منداڵان دەبینرێن، کە لە بری چێژوەرگرتن لەو تەمەنە تایبەت و هەستیارەیان،
کاری قورس و جۆراوجۆریان پێدەکرێت.
بەشێوەیەكی گشتی منداڵانی هەرێمی كوردستان ژیانیان لە دۆخێكی هەستیار و
نائارامدایە، بەشێكیان ڕوبەڕوی كارپێكردن و توندتیژی دەبنەوەو ئەمەش بە
ئاشكرا لەسەر شەقامەكان هەستی پێدەكرێت، بەشێكی دیكەشیان بەهۆكاری جیاواز
لە خوێندن دابڕاون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەكیان لە خێزانەكانیان دابڕاون و
شوێنێكی گونجاوی ژیانیان نییە.
ئەو دۆخەی سیاسی‌و ئابورییە ناجێگیرەی چەند ساڵێكە لە كوردستان هەیەو
گەورەكان پێوەی گیرۆدەن، كاریگەریی لەسەر منداڵانی كوردیش هەیە بەتایبەت لە
ڕووی دەروونیو هۆكارەكانی ڕاگەیاندن كە منداڵان بەشێوەیەكی گشتی هاوشێوەی
گەورەكانی ناو خێزانەكانیان هەمان هەواڵو زانیاری‌یان پێدەگات لە ڕێی
كەناڵەكانی ڕاگەیاندن‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
لە ڕۆژی جیهانیی منداڵاندا، ڕێكخراوە ناوخۆیی و جیهانییەكانی تایبەت بەمافی
منداڵ، داواكارییەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی منداڵ‌و
پاراستنیان، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە مافی خوێندن و كارنەكردنیان لەسەر
شەقامەكان، هەروەها بەكارنەهێنانیان بۆ مەبەستی جیاواز.
ئەوەش جێگەی نیگەرانیی ڕێكخراوەكانو چالاكانی بواری مافەكانی منداڵە، دۆخی
منداڵانە لە وڵاتە هەژارو دواكەوتووەكان كە تێیاندا مافەكانی منداڵان
پێشێل دەكرێن، ئەوەش كاریگەریی لەسەر داهاتووی كۆمەڵگە دروست دەكات
بەوپێیەی منداڵ بە كۆڵەكەی پێشكەوتنی هەر وڵاتێك دادەنرێت‌و بەسەر بردنی
ژیانێكی ناخۆش‌و پڕ نەهامەتی لە تەمەنی منداڵییدا، كاریگەریی لەسەر
داهاتووش دەبێت.
منداڵان له‌م رۆژه
دا ده‌یانه‌وێت وه‌بیر هێنهوهرهی ئه‌و جیاوازی و ناكۆكیانه بن ، كه گه‌وره‌كان
ماف‌و ئازادییه‌كانی منداڵانی زهوتكردوهو ڕێژه‌یه‌كی زۆرله منداڵان به‌هۆی
برسێتی، نه‌بوونی پێداویستی پزیشكی، به‌دخۆراكی، ده‌ستدرێژی سێكسی، بازرگانی پێكردن ... گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ڕێكخراوی یونیسێف
له ڕاپۆرتێكیدا نوسیوێتی: ته‌نیا به خه‌رجكردنی پێنج دۆلار بۆ هه‌ر منداڵێك،
ده‌كرێت 90%ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ساڵانه به هۆكاری جۆراوجۆره‌وه گیانیان له
ده‌ست ده‌ده‌ن له مه‌رگ ڕزگار بكرێن، وه هه‌ر ئه‌وه‌نده بودجه‌یه‌ش به‌سه بۆ باشتر
كردن و سه‌ر و سامان‌دان به ژیانی مندڵان له وڵاته‌كانی جیهانی سێهه‌م بۆ ماوه‌ی
یه‌ك ساڵ، كه ئه‌م بڕه یه‌كسانه له‌گه‌ڵ خه‌زێنه‌ی ته‌نیا یه‌ك كۆمپانیای چه‌ك
له جیهاندا.!
ترسناكترین كاری
منداڵان له ته‌مه‌نی 15-17 ساڵاندایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی چاره‌كی كاری
ترسناكی منداڵان (19ملیۆن منداڵه) ته‌مه‌نیان
له‌ژێر 12 ساڵی دایه.
270 جار خوێندراوەتەوە