ئۆکرانیا وادەی کۆتایی هاتنی شەڕی ئاشکرا کرد

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 28/05/2022
جیهان

ئاژانسی ئینتەرفاکسی هەواڵگری ئۆکرانیا لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە پێشبینی کۆتایی هاتنی شەڕی وڵاتەکەی و روسیای بڵاوکردەوە.

 

بەرپرسێکی ئەو ئاژانسە رایگەیاند: ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا نیازی نییە واز لەپلانەکانی خۆی بهێنێت بۆ سەر ئۆکرانیا، بۆیە پێدەچێت شەڕەکە تا کۆتایی ساڵ بەردەوام بێت.

 

ڤادیم سکایپتسکی، بەرپرس لە ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند: ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت، تا مانگی ئەیلول یاخود کۆتایی ساڵ.

 

دەشڵێت: وڵاتانی خۆرئاوا و جیهان هەوڵیان داوە  ڕوسیا پوتین ڕازی بکەن کە جەنگ هەڵنەبژێرێت، بەڵام شکستیان هێنا.

 

باسی لەوەشکردوە،  11ی سێپتەمبەر وادەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی ڕووسیایە و لەوانەیە ئەمە کاریگەری هەبێت لەسەر شەڕەکە و کەم ببێتەوە و لەوانەش بوەستێت.

 

وتیشی: 7ی ئۆکتۆبەر یادی لە دایك بونی پوتینە و دەبێتە (70) ساڵ و ئەو بۆچونە هەیە کە سوپا دەیەوێت دیارییەکی پێشکەش بکات، بەو مانایەی دەیانەوێت تا ئەو کاتە هەمو ئۆکرانیا کۆنترۆڵ بکەن.

 

سکایپتسکی پێی وایە لە کۆتایی ساڵدا کەشی دنیا سارد دەبێت و شەڕکردن ئاسان نابێت و کاتێکی زۆر دەخایەنێت و بەمەش سوپای روسیا لەبەر ئەم هۆکارە لەوانەیە دوای گفتوگۆ بکەن.


1973 جار خوێندراوەتەوە