وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی مەیمونی قەدەعەکرد

KNN : Kurdish News Network
10:26 - 27/05/2022
عێراق
+
-

وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی مەیمون و ئاژەڵی کێوی قەدەغە کرد، تەنانەت بازاڕی کڕین و فرۆشتنیشی داخست.

 

سامر خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق پێشنیاری ئەوەی کردوە، هێنانی مەیمون و ئاژەڵی کێوی قەدەغە بکرێت.

 

دەشڵێت: بەهۆی ئەوەی حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی لە ئیماڕات و تورکیا تۆمار کراوە ئەو بڕیارەیان داوە بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە بکەن.

 

 

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی مرۆژەڵیە لە ئاژەڵەوە دەکۆێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بەتایبەت لە مەیموندا، یەکەم جار لەساڵی 1950 لە دانیمارک لەمەیمونی تاقیگە دواتر لە ساڵی 1970 یەکەم حاڵەت لە مرۆڤدا تۆمارکرا لە وڵاتی کۆنگۆ کە هەمان وڵاتە نەخۆشی تای خوێن بەربونی تێدا تۆمارکرا و دواتر لەساڵی 2003 بەشێوەی پەتا تۆمارکرا، لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەناو ئاژەڵی قرتێنەری جوانی وەکو هامستەر لەمانگی پێنج 2022 جارێکی کە لە ئەمەریکا و بریتانیاو ئوستوالیا بڵاوبۆوە وتائیستا 111 کەس تۆمارکراوە ولە 12 وڵات بڵاوبۆتەوە

165 جار خوێندراوەتەوە