نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
11:04 - 27/05/2022
ئابوری
+
-

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، بەرزترین ئاستی لە چاو دو مانگی رابردودا، تۆمار کرد  ‌و ئەگەری قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی روسیا لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە، بە هۆکاری سەرەکیی دەزانرێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە: نرخی نەوت، ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردوە لەچاو دو مانگی رابردودا، ئەگەرچی ئێستا بەشێکی کەمی لە بەهاکەی لەدەست داوە.

ئاماژەیان بەوەش کردوە: نرخی نەوتی برێنت، دوای ئەوەی دوێنێ گەیشتە 118 دۆلار ‌و 17 سەنت، بەڵام ئێستا بە 117 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت ‌و ئەوەشیان بە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دو مانگی رابردودا، وەسف کردوە.

هەر بە گوێرەی ئاژانسەکان، نەوتی تەکساسیش، بە 114 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەبارەی هۆکارەکانی ئەو بەرزبونەوەیەی نرخی نەوتەوە، ئاژانسەکان دەڵێن، ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتی روسیا لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا ‌و ئەگەری بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی روسیا لەلایەن وڵاتانی یەکێتییەکەوە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی نرخی نەوتە، بەڵام بەشێک لە شارەزایانیش، پێشبینیی کەمبونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا، بە بەشێک لە هۆکارەکان دەزانن.

241 جار خوێندراوەتەوە