نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

KNN : Kurdish News Network
04:32 - 26/05/2022
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی کیلۆیەك زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (59) هەزار و (359) دۆلار و (6) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەك ئۆنسە زێریش لە ئێستادا بە هەزار و (846) دۆلار و (32) سەنتە.



هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش  نرخی زێڕ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا هاتوە و مسقاڵێكی عەیارە (18) سێ هەزار و عەیارە (21) دو هەزار دابەزیوە و عەیارە (24) وەک خۆی ماوەتەوە.


نرخی زێڕ چوارجشەممە بەم شێوەیە بو:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (440) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (392) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (333) هەزار دیناربو.




نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (440) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (390) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (330) هەزار دینارە.

6653 جار خوێندراوەتەوە