دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بڕیاریدا لە سەر پوچەڵ کردنەوەی گرێبەستی کۆکردنەوەی
پارەی خۆڵ و خاشاک کە سپێردرا بوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت .
پارێزەر جەمال حەمە رەشید رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی بە پێی یاسا کۆکردنەوەی
رسومات و باجی دەوڵەت ئەرکی دەوڵەت خۆیەتی نەک بیدات بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت،
بۆیە سکاڵایەکمان بردەوە کەلەسەر باتڵ بونی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک
لە هاوڵاتیان کە سپێردرا بوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.
ئەو پارێزەرە ئاشکراى کردووە، بەپێى بڕیارەکەى دادگای تەمییز، لەمەودوا هاوڵاتیان
دەتوانن پابەند نەبن بە پێدانی پارەی کۆ کردنەوەی خۆڵ و خاشاک.
جەختیش دەکاتەوە، بەپێى هەمان بڕیار، کۆکردنەوەی پارەی ئاو لەلایەن کۆمپانیاوە
نا یاساییەو هاوڵاتیان دەتوانن پابەند نەبن هەتا ئەو کاتەی فەرمانگەی تایبەتمەند دەبێت
خۆی هەڵسێت بە کۆکردنەوەی ئەو پارانە لە هاوڵاتیان.
دەشڵێت: لەبەر رۆشناى هەمان بڕیارى دادگاى پێداچونەوە، ئەو گرێبەستەشی کە
حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا کردویەتی بۆ کۆکردنەوەی پارەی سزای کامێرەی هاتوچۆ بە هەمان
شێوە نا یاسایی یە.
9068 جار خوێندراوەتەوە