وێنە؛ نەخشاندنى پەیکەرى ناوازە لەسەر درەختى وشکبو

KNN : Kurdish News Network
07:08 - 21/05/2022
گەلەری
+
-

لە تارانی پایتەختی ئێران، ئەو درەختی چنارانەی کە وشکبون، لەبری ئەوەی ببڕدرێنەوە لەلایەن ھونەرمەندانەوە لە شوێنی خۆیان کرانە پەیکەری سەرنجڕاکێش.

بەڕێوەبەرایەتی جوانکاری شارەوانی تاران، داوای لە ھونەرمەندانی ئێرانی کرد ھاوکاربن لە پڕۆژەی "درەختستان" کە دەستی پێکردووە بۆ گۆڕینی ئەو 88 درەختەی لە شەقامی وەلیعەسر وشکبون بۆ بەرھەمی ھونەری.

ژمارەیەکی زۆر لە ھونەرمەندان کە لە بوای جۆراوجۆردا کار دەکەن بە دەم ئەو بانگەوازەی شارەوانییەوە چون و، دیمەنێکی جوانیان بە پایتەخت بەخشی.

شەقامی وەلیعەسر کە ھەردوو بەرەکەی بە درەخت داپۆشراوە، درێژییەکەی 18 کیلۆمەترە کە درێژترین شەقامی ئێرانە.

 

فۆتۆ: AA

371 جار خوێندراوەتەوە