یەکێتى نیشتمانى
کوردستان، لەسەر بۆردومانى فڕۆکەکانى تورکیا لە سنورى ناحیەى ئاغجەلەر و کامپى مەخمور، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و
داوا دەکات، حکومەتى هەرێم بانگێشتى کونسوڵى تورکیا بکات و رونکردنەوەى
لێوەربگرێت.
لە
راگەیەنراوەکەى یەکێتی- دا هاتووە، به‌نیگه‌رانییه‌كی قوڵه‌وه له‌و پێشھاته ئه‌منی
و سنوربه‌زاندنه ده‌ڕوانین و ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سنوری ناحیه‌ی
ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خمور ده‌كه‌ین كه
شه‌هیدبونی چوار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و هه‌شت برینداری لێكه‌وته‌وه.
دەشڵێت: وێڕای
ده‌ربڕینی پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ كه‌سوكار و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان، ده‌ستبه‌جێ
داوای راگرتنی ئه‌م ھێرشانه ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی
ده‌ستوریی و نیشتمانیی خۆی له پاراستنی خاك و ئاسمانی عێراق به كوردستانیشه‌وه
رابپه‌ڕێنێت و له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه حكومه‌تی توركیا له‌م پێشێلكارییه
ئاگاداربكاته‌وه.
یەکێتى نیشتمانى
کوردستان، داوا لە حكومه‌تی ھه‌رێمیش دەکات، له‌سه‌ر ئه‌م روداوه بانگهێشتی كونسوڵی
توركیا له ھه‌رێم بكات و رونكردنه‌وه‌ی لێوەربگیرێت.
لە
راگەیەندراوەکەدا، یەکێتى جەختى لەوە کردۆتەوە، ھیچ بیانوویه‌ك نییه به‌ھۆی سنوربه‌زاندنه‌وه
خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له روی گیانیی و مادییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبن.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، "خوێنی ھاوڵاتییانمان پیرۆزه و داواده‌كه‌ین پیرۆزییه‌كانمان
بپارێزرێت و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بكرێته كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".
303 جار خوێندراوەتەوە