گرانبەهاترین ئۆتۆمبێلى جیهان فرۆشرا

KNN : Kurdish News Network
08:27 - 20/05/2022
هەمەڕەنگ

گرانبەهاترین ئۆتۆمبێلى جیهان بە 142 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئەم نرخی فرۆشتنەش دو ئەوەنەی ریکۆردی جیهانی پێشوو بووە لە فرۆشتنی گرانبەهاترین ئۆتۆمبێل جیهاندا.

کۆمپانیاى مارسیدس بڵاوى کردەوە کە بەم دواییانە گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهانی فرۆشتووە کە کۆپییەکى زۆر دەگمەنی ساڵی 1955ى مارسیدس بێنز ئێس ئێڵ ئاڕ ە. کە لە کۆکراوەی ئۆتۆمبێلى ئەڵمانیدا هەڵگیراوە.

ئاشکراشى کرد، ئۆتۆمبێلەکە بە 142 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، ئەو نرخەش وای لێدەکات بوبێتە گرانترین ئۆتۆمبێل کە تائێستا فرۆشرابێت.

مارسیدس لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، پارەی فرۆشتنەکە بۆ دامەزراندنی سندوقی بەخششی جیهانی مارسیدس بێنز بەکاردێت>

نرخی فرۆشی تۆمارکراوی پێشوو بۆ ئۆتۆمبێلى جۆرى فیرارى 250 جى تى ئۆ بوو کە لە ساڵى 2018دا بە 70 ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو.

572 جار خوێندراوەتەوە