پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە ئامادەبونی
(333) پەرلەمانتار کۆبوەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاردرا عەمار جەبر جبوری پارێزگاری
سەڵاحەدین لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق بەهۆی بونی چەند
دۆسییەکی بەهەدەردانی سامانی گشتی و خراپ بەڕێوەبردن بڕیاریدا بە دورخستنەوەی پارێزگاری
سەڵاحەدین لە پۆستەکەی.
میدیا عێراقییەکان نزیکەی (13) دۆسیەی پارێزگاری سەڵاحەدینیان بڵاوکردوەتەوە کە چەند گرێبەستێکی ئەنجامداوە و تێیدا پارەیەکی زۆری لە چاککردنەوەی کارەبا و کڕینی کامێرای حەراری و نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ خەرج کردوە بە بڕی زیاتر لە دو ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی دەزگای پاکژکردنەوە بۆ چەند نەخۆشخانەیەك.
487 جار خوێندراوەتەوە