پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ دەستپێشخەری پەرلەمانتارە سوننەکانی بۆ
تیپەڕاندنی دۆخی چەقبەستویی عێراق ئاشکراکرد و تێیدا ئاماژەی بە کاندیدکردنی چەند
کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کرد.
سەڵاح تەمیمی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاند: کوتلەی سەربەخۆکان
دەستپێشخەری خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خستوەتەڕو و دەشیانەوێت دۆخی
عێراق لە چەقبەستویی تێبپەڕێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە سەرۆک وەزیرانی داهاتو عێراق کەسێکی سەربەخۆ
بێت و لەو روەشەوە ناوی چەند کەسێکییان ئامادەکردوە و لەچەند رۆژی داهاتودا
ناوەکانیان پێشکەش دەکرێن.
دەشڵێت: پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە و کەمکردنەوەی توندوتیژی بەم رێگەیەی
ئێستا دروست نییە و ناکرێت هاوڵاتییان بخرێنە ناو قەیرانێکی دیکەوە.
178 جار خوێندراوەتەوە