كوتله‌ی توركمانی له پەرلەمانی عێراق داوا دەکات،
بە زەبری چەک كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك له ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان دەربهێنرێن.
كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، ئیدانەی ئەو هه‌نگاوانە ده‌كات كه هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به هه‌رێمی
كوردستان كۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌ن و داودەی سه‌ر به كۆمپانیای
نه‌وتی باكوری كردوه.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئه‌م هه‌نگاوه
پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای ده‌ستور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵیە
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت.
باسلەوەشکراوە، به‌رده‌وامبونی سیاسه‌تی سه‌پاندنی
هێز و ئه‌مری واقع نابێت سه‌ركه‌وتو بێت، ئه‌وه‌ی پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جێبه‌جێكردنی
یاسا رویدا به‌ڵگه‌ی زیندوی رونن، گه‌لی كوردیش پێشتر و ئێستاش زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی
ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ن
لهڕاگهیهندراوهكهدا داوا له فه‌رمانده‌ی
گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان کراوە به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بكات، چونکە وەک کوتلەی
تورکمانی باسی کردوە، ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بە
زەبری چەک کۆنترۆڵکراون، هەر بۆیەش دەبێت یاسا به‌سه‌ر ته‌واوی سنوره ئیدارییه‌كانی
پارێزگای كه‌ركوكدا بسه‌پێنرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویسته رێگری له هه‌ر هه‌وڵێكی
خراپ بكرێت به ئامانجی ناسه‌قامگیركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له پارێزگای كه‌ركوك،
له‌م قۆناغه‌شدا داوا ده‌كه‌ن ریزه‌كان یه‌كبخرێت تا له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی و
ئاسته‌نگه‌كان بوه‌ستنه‌وه، پاشان دور بكه‌ونه‌وه له هەر هەوڵێک كه دۆخه‌كه
خراپتر ده‌كات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە،
کۆمپانیاى نەوتى باکور لە راگەیەنراوێکدا ئەوەى خستەڕو کە لەلایەن هێزێکى حکومەتى
هەرێمەوە هێرشکراوەتە سەر بیرەنەوتەکانى باى حەسەن و دوادە.
1005 جار خوێندراوەتەوە