شێخ محەمەد بن زاید بو بە سەرۆکی نوێی ئیمارات

KNN : Kurdish News Network
12:12 - 14/05/2022
جیهان
+
-

ئەنجومەنی باڵای ئیمارات، شێخ محەمەد بن زایدی بە سەرۆکی نوێی وڵاتەکە دەست نیشان کرد...

 

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی باڵای ئیمارات لە ئەبوزەبی پایتەخت کۆبوەوە بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد ئال مەکتوم، جێگری سەرۆکی ئیماڕات و حاکمی دوبەی کۆبوەوە.

 

ئەنجومەنەکە دوای کۆبونەوەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، بە پێی مادەی (51)ی دەستوری وڵات شێخ محەمەد بن زائید ئال نهیان بە کۆی دەنگ وەکو سەرۆکی وڵات دیاری کرا.

 

 

دوێنێ هەیینی. خەلیفە بن زاید ئالنهییانە، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی (74) ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

 

شێخ محەمەد بن زاید لە ساڵی (1961) لە دایك بوە و کوڕی سێیەمی بن زاید ئالنهییانە و حاکمی ئەبو زەببییە و لە ساڵی (1979) ئەکادیمیای ساندهێرستی سەربازی شاهانەی لە بەریتانیا تەواو کردوە و لە ساڵی (2003) وەکو جێگری یەکەمی جێنشنی ئەبو زەبی لەلایەن باوکییەوە راسپێردراوە. 

 

 

 

336 جار خوێندراوەتەوە