ئەمڕۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان خۆیان یەکلایی دەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 14/05/2022
عێراق
+
-

بڕیار وایە (40) پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئەمڕۆ دوا هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن و دەستپێشخەری خۆیان بخەنەڕو لە پێناو چارەسەری چەقبەستویی سیاسی عێراق و تێپەڕاندنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

 

شارەزایانی بواری سیاسی پێیان وایە دوای ئەوەی دەستپێشخەری حکومەتی زۆرینە و تەوافوقی سەرکەوتو نەبو، لە ئێستادا سیاسیەکان چاویان لەسەر سەربەخۆیەکانە پرۆژەیەك پێشکەش بکەن یاخود بەلایەکدا بکەون.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەکان هەریەکەی پێشنیارێکی بۆ سەربەخۆیەکان پێشکەش کردوە و تا ئێستا هەڵوێستی کۆتاییان ئاشکرا نەکردوە.

 

یاسر وتوت، پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆیەکان لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن و دوا هەڵوێستی خۆیان لە بارەی دۆخی سیاسی دەخەڕو و بڕیاری کۆتایی دەدەن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای زیاتر لە حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق،  دوای سێ دانیشتن تا ئێستا سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردراوە و عێراق بە دۆخی چەقبەستوییدا تێدەپەڕێت و چەندین دەستپێشخەری خراونەتەڕو بۆ رزگارکردنی وڵات لەم دۆخە، بەڵام هیچ کامییان سەرکەوتو نەبون. 

246 جار خوێندراوەتەوە