دایك و باوکێکی هیندی سکاڵایان لەسەر کوڕەکەیان تۆمارکردوە بەهۆی ئەوەی
ناهێڵێت منداڵی ببێت و کورەکەشیان ماوەی شەش ساڵە هاوسەرگیری کردوە.
سانجیڤ رانجان و سادهانا پراسەد، دو هاوسەری هیندی بەهۆی ئەوەی کوڕەکەیان نەیهێشتوە منداڵی
ببێت و ببن بە داپیرە و باپیرە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکرد.
داواشیان کردوە، ئەگەر ساڵی داهاتو نەهێڵێت منداڵی ببێت پێویستە (530) هەزار
پاوەند کە دەکاتە (647) هەزار و (984) دۆلار وەکو قەرەبو بداتە باوك و دایکی.
دایك و باوکەکە رایانگەیاند: گرنگ نییە منداڵەکە کچ بێت یان کوڕ، ئێمە
تەنیا نەوەیەکمان دەوێت و کوڕەکەمان پلانی نییە منداڵی هەبێت.
دەشڵێن: نەوەمان دەوێت بۆ ئەوەی کاتی لەگەڵدا بەسەر بەرین بۆ ئەوەی
ئازارەکانمان بڕەوێنێتەوە.
باسیان لەوەشکردوە، بوکەکەیان کۆنترۆڵی پارەکەی کوڕەکەیانی کردوە و ئەمەش
وای لێکردوە بیر لە منداڵ نەکاتەوە.
باوکەکە وتیشی: هەمو سامانەکەی بۆ خوێندنی کوڕەکەی لە ئەمەریکا خەرج کردوە
لە کاتێکدا کە کێشەی داراییش هەبوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، قەرەبو کردنەوەی پارەی ئاهەنگی هاوسەرگیری و ئۆتۆمبێل و
مانگی هەنگوینی کە لە دەرەوەی وڵات بەسەریان بردوە دەگرێتەوە.
بڕیار وایە لە (17)ی ئەم مانگە یەکەمین دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو کەیسە
بەڕێوەبچێت.
365 جار خوێندراوەتەوە