هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کەربەلا دەستییان بەسەر چەند بارهەڵگرێکدا گرت
لە ویستبویان گەنم بە قاچاغ ببەنە دەرەوەی شارەکە.
نوسینگەی پارێزگاری کەربەلا رایگەیاند: پارێزگار نوسراوێکی ئاڕاستەی هێزە
ئەمنییەکان کردوە و فەرمانی پێداون کە نابێت گەنم ببرێتە دەرەوەی شارەکە و لەسەر
ئەو بنەمایە هێزە ئەمنییەکان چەند بارهەڵگرێکییان گرتوە.
دەشڵێت: دوای بە دواداچونێکی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و کشتوکاڵی
کەربەلا توانرا چەند بارهەڵگرێكی قاچاغی گەنم ئاشکرا بکرێت.
ئەوەشی خستوتەڕو، هەر کەسێك بیەوێت گەنم بەرێتە دەرەوەی پارێزگاکە بە قاچاغ،
روبەروی یاسا دەکرێتەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
192 جار خوێندراوەتەوە