لە تەقینەوەکەى
شەوى رابردوى کافتریایەکى سلێمانى (13) کەس برینداربوون کە چوار کەسیان
نەشتەرگەرییان بۆکراوە.
شەوى رابردو
کاتژمێر (1:10) خولەکى شەو، لەیەکێک لە کافتریاکانى شارى سلێمانى بەهۆى غازەوە
تەقینەوەیەک رویدا و(13) هاوڵاتى برینداربون و زیانێکى زۆرى ماددیش بەر بیناکە
کەوت.
بەپێى
زانیارییەکانى کەى ئێن ئێن، نۆ بریندار لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە و چوار لە
بریندارەکانیش نەشتەرگەریان بۆکراوە.
تا درەنگانێکى
شەورى رابردوش لە ژێر داروپەردوى روخاوى کافتریاکە، تیمەکانى فریاگوزارى و بەرگرى
شارستانى لە هەوڵدابون بۆ کوژانەوەى ئاگرەکە و فریاکەوتنى هەر کەسێک کە کەوتبێت بە
ژێرەوە.
1358 جار خوێندراوەتەوە