کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەی هاوکاریی 40 ملیار دۆلاریی وڵاتەکەی بۆ
ئۆکرانیا پەسند کرد کە دەکاتە 5٪ بودجە سەربازییەکەی وڵاتەکەی.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کۆنگرێسی وڵاتەکە رۆژی سێ شەممە بە
کۆی دەنگی بەڵێی 368 ئەندام، پڕۆژەی هاوکارییە مادییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا
پەسەند کرد.
دوای پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن کۆنگرێسەوە پڕۆژەکە رادەستی
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەکرێت بۆ بە یاساییکردنی هاوکارییە مادییەکانی
واشنتۆن بۆ ئۆکرانیا.
پێگەی پۆلیتیکۆ لە ئەمریکا ئاشکرای کردوە، واشنتۆن دەیەوێت 5٪ بودجە
سەربازییەکەی کە دەکاتە 782 ملیار دۆلار وەک هاوکارییی سەربازیی پێشکەشی
ئۆکرانیا بکات.
132 جار خوێندراوەتەوە