بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق
كۆببێتەوە و گفتوگۆی لیژنە هەمیشەییەكانی بكات.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی
بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە: كاتژمێر (11:00) ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی تەواوكردنی پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی دەكات.
هاوکات، خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پرۆژەیاسای
تایبەت بە تاوان ناساندنی مامەڵە کردن و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل
دەكرێت کە لە (10) ماددە پێكهاتووە.
171 جار خوێندراوەتەوە