بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەربەلا چاکبونەوەی سێ حاڵەتی
تای خوێنبەربونی راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانەکاندا مابونەوە.
تەندروستی کەربەلا رایگەیاند: سێ نەخۆش دوای ئەوەی لە
نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە خەوێنرابون و چارەسەری پێویستییان بۆ کرا، تای
خوێنبەربونیان تێپەڕاند و لە ئێستادا هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە لە
نەخۆشخانەکانماندا نەماوە.
باسی لەوەشکردوە، لە ئێستادا لەگەڵ فەرمانگەکانی
ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ و شارەوانی و پۆلیس و ژینگە بەردەوام لە کاردا بە مەبەستی
قەڵاچۆکردنی ئەو نەخۆشییە.
تای خوێنبەربون بە هۆی ڤایرۆسێکەوە لە ئەنجامی بەرکەوتن بە مێشومەگەز یاخود ئاژەڵی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە رودەدات، کە مێشومەگەز و قرتێنەرەکان و شەمشەمە کوێرە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن.
تای خوێنبەربون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە لە رێگەی بەرکەوتن یاخود دەست لێدان لە خوێن و شلەی لەش (ئیفرازات) و لیك و سپێرمەوە دەگوازرێتەوە.
پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت و نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، رێژەى (40%)ى ئەو کەسانەى توشى دەبن پێى دەمرن.
274 جار خوێندراوەتەوە