وەزارەتی کشتوکاڵ: بارانی ئەم دواییە ئاستی ئاوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:37 - 07/05/2022
عێراق
+
-

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: بارانی بەلێزمە و لافاوی ئەمجارە ئاستی ئاوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردوەتەوە.

 

عەونی زیاب، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: بارانی ئەم دواییە کاریگەری بەرچاوی هەبوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو دروست بوە و بەمەش ئاستی ئاوی کۆگاکراو زیاتر بوە.

 

باسی لەوەشکردوە، ئاستی ئاو کۆگاکراو لە بەنداوی موسڵ و دوکان لە نیو ملیار مەتر سێجا تێپەڕناکات و دەشکرێت لە ئاستەی بەدەستهاتوە سودێکی زۆر لێبکەین و روبەروی چەند ئاڵەنگارییەك ببینەوە.

1146 جار خوێندراوەتەوە