دوای رۆژێك لهشهڕ و ئالۆزی له نێوان سوپای عێراق و یهبهشه ئهمڕۆ وهزارهتی بهرگری عێراق کۆنترۆڵ کردنی تهواوهتی قهزای شەنگالی راگەیاند.
تەحسین ئەلخەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند: خەڵکی شەنگال رۆڵێکی بەرچاویان هەبوە لە یارمەتیدان و هاوکاریی سوپا و هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکەیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا جگە لە سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان، هیچ دیاردەیەکی چەکداریی لە قەزاکەدا نەماوە و ڕیگەشی پێنادرێت.
وتیشی: چەند بەربەست لەسەر ریگا و شەقامەکان هەبوە لەبەردەم سوپای عێراقدا، بەڵام سەرجەمیانی لابردوە و ئێستا شەنگال لەژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵیدایە.
ئەمرۆ سێ شەممە، بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی یەکە سەربازییەکان ، شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتنە شەنگال و تێیدا دوایین زانیارییان لەبارەی دۆخی قەزاکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
دو رۆژ لەمەوبەر، پێکدادان لەنێوان سوپاى عێراق و چەکدارانى یەکینەکانى بەرخودانى شنگال (یەبەشە) لە قەزاى شنگال رویدا و بەپێی دواین ئامار زیاتر لە چوار هەزار کەس ئاوارەبون.
لە ئۆکتۆبەری (2020) بەغدا و هەولێر لەسەر ئاساییكردنەوەی رەوشی قەزای شنگال و بەڕێوەبردنی قەزاكە لەڕووی كارگێڕی، ئەمنی و خزمەتگوزاری بە شێوەیەكی هاوبەش رێككەوتن، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە جێ بەجێ نەکراوە.
1360 جار خوێندراوەتەوە