لە نوێترین ئاماردا دەرکەوتوە تیک تۆک زۆرترین بەکارهێنی هەیە و بەوەش پێش فەیسبوک و ئینیستاگرام و گوگڵ دەکەوێتەوە.
ناوەندی ئاماری دانلۆد ئەپلیکەیشنەکان بڵاوی کردوەتەوە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 175 ملیۆن جار ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک دانلۆد کراوە و بە گشتی ئەو ئەپڵیکەیشنە لە سەرەتای دروستبونیەوە سێ ملیار و 500 ملیۆن جار دانلۆد کراوە.
تیک تۆک لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا زیاترین بەکارهێنی هەبوە بەراود بە تۆرەکانی فەیسبوک و ئینیستاگرام و سەرجەم تۆڕ و پرۆگرامەکانی کۆمپانیای ئاڵفابێت کە گوگول بەشێکە لەو کۆمپانیایە.
ئەگەرچی تیک تۆک نەیتوانیوە رێژەی خواست و بەکارهێنانی یوتیوب تێپەڕێنێت بەڵام بە رکابەری سەرەکیی ئەو تۆڕە ئەژمار دەکرێت.
تیکتۆک ساڵی 2016 دامەزراوە بەڵام لە ساڵی 2017 ناوی بە تیک تۆک گۆڕا و بەکارهێنانی لە لایەن گەنجانەوە زۆر بەرچاوە بەراورد بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.
451 جار خوێندراوەتەوە