واشنتۆن پۆست نوسیویەتی چەند مانگی داهاتو دژوارترین کات دەبێت بۆ ئەوروپا و یەخەی دەگرێت و قەیرانێکی سەخت رو لەو کیشوەرە دەکات.
واشنتۆن پۆست رایگەیاند: (18) مانگی داهاتو بۆ ئەوروپا
زۆر سەخت دەبێت بەهۆی ئەوەی بایکۆتی غازی سروشتی روسیا دەکات و لە کاتێکدا
جێگرەوەی ئەو غازە ئاسان نییە بۆی.
ئاماژەی بەوەشداوە، وێستگەکانی کارەبا و گەرم کەرەوە و
سارد کەرەوەکانی بەو غازە کار دەکەن.
واشنتۆن پۆست دەشڵێت: ئەگەر ڕوسیا هەناردەی غازی سروشتی بۆ
ئەوروپا هەڵبپەسێرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا، ئەوروپا بڕی پێویستی جێگرەوەی نییە.
ئیدوارد چۆ
شارەزای بواری ئاسایشی وزە لە ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە
ئەمەریکا رایگەیاند: لە ئێستادا یارییەكی زۆر مەترسیدار لە ئارادایە.
وتیشی: باوەڕم وایە ئەو بابەتە بەشێوەیەكی خراپ لە نێوان هەردو بەرەدا كۆتایی دێت.
1220 جار خوێندراوەتەوە