منداڵێکی (13) بەناویی ئیلیەت تانەر، بۆ خوێندنی
بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری فیزیادا لە زانکۆی مینسۆتا لە ئەمریکا وەرگیرا.
ئیلیەت تانەر حەز و خولییای زۆر بۆ فیزیا و ماتماتیک و
پڕۆگرامی کۆمپیوتەر هەیە، لە تەمەنی (9) ساڵیدا لە زانکۆی مینسۆتا لە ئەمریکا بۆ
خوێندنی بەکالۆریۆس وەرگیرا و لە ئێستادا وەکو توێژەر لە بواری فیزیادا کاردەکات.
لە تەمەنی (11) ساڵیدا توانی خوێندنی بەکالۆریۆس بە
بەرزترین نمرە تەواو بکات و لە ئێستاشدا بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی ناوبراودا
وەرگیراوە.
لەو بارەیەوە باوکی ئیلیەت رایگەیاند، کوڕەکەی لە تەمەنی
سێ ساڵیدا زۆر بە ئاسانی فێری نوسین و خوێندنەوە بو، زۆر خولیای ژمارە و ژماردن
بو.
گەورەترین ئاڵەنگاری کە روبەڕوی باوکی ئیلەیەت بوەتەوە
پارەی خوێندنی کوڕەکەیەتی کە پێویستە بڕی (20) هەزار دۆلار بدات.
440 جار خوێندراوەتەوە