لەسەر کێشەى ئۆکرانیا، ئەمەریکا هۆشدارى دەداتە روسیا

KNN : Kurdish News Network
07:41 - 21/01/2022
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ ئامانجی ئەوان کەمکردنەوەی گرژییە لە ئۆکراینا. جەختیشى کردەوە، ئەگەر روسیا سنورى ئۆکرانیا ببەزێنێت، وەڵامێکى توندى دەدەنەوە.

لەدواى کۆبونەوەکەیا، ئانتۆنی بڵینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا، بەجیا کۆنگرەى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

لاى خۆیەوە، بڵینکن رایگەیاند: ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی ئەوروپی پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دەکەن.

وتیشى،" ئامانجمان بریتییە لە چارەسەرکردنی جیاوازییەکانمان بە رێگەی دیالۆگ و دیاریکردنی ھاویشتنی یان نەھاویشتنی ھەنگاوی پێویست و دیپلۆماتی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان ئۆکراینا".

ئاشکراشى کرد، چەندین جار لەگەڵ روسییەکان بە تەلەفۆن و ڤیدیۆ کۆنفرانس پەیوەندیان بە یەکەوە کردووە، ئەگەر ئەنجامێک بە دەستبھێنن و لایەنی روسی بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە دانوستان باشترین رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانە، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەمەریکا ئامادەیە درێژە بە گفتوگۆیەکان بدات.

جەختیشى کردەوە، دوو رێگا لە بەردەم روسیادا ھەیە، یان رێگەی دیپلۆماتی ھەڵدەبژێرێت یان شەڕو پێکدادان.

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا چەندین جار ئەوەی دووبارە کردەوە کە ئەگەر روسیا ئۆکراینا داگیر بکات یان سنورى وڵاتەکە ببەزێنێت ئەوا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان وەڵامێکی توندیان دەبێت.

397 جار خوێندراوەتەوە