بەهۆى رەوشى
کەشوهەواى شارى سلێمانى و دەوروبەرى، ئەنجومەنى زانکۆى سلیمانى چەند بڕیارێکى
دەرکرد، لەوانە دواخستنى تاقیکردنەوەکانى رۆژانى شەممە و یەکشەممەى داهاتوو،
لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکان.
لە بڕیارەکانى
ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانیدا هاتووە، دواخستنی تاقیکردنەوەکانی رۆژانی شەممە و یەک
شەممە لەسەرجەم کۆلێژەکان بۆ رۆژی دووشەممە و رۆژانی دواتر بەپێی ئەو خشتەی کە کۆلێژەکان
خوێندکارانی خۆیانی لێئاگاداردەکەنەوە.
هەروەک
بڕیاردراوە، لە رۆژی شەممەوە بەشەناوخۆییەکانی
زانکۆ بە روی خوێندکارانی دەرەوەی شار دەکرێنەوە.
ئەنجومەنى
زانکۆى سلێمانى بڕیاریشى داوە، ئەو وانانەی کە بەھۆی سەختی کەشوھەواوە نەخوێندراون،
بەشێوەی ئەلکترۆنی لەناو کلاس رومەکان بخوێنرێن.
لە بارەى
دەستپێکردنەوەى دەوامەوە بڕیاردراوە، ھەموو لایەک ئاگاداربن کە رۆژی یەک شەممە دەوامی
زانکۆی سلێمانی ئاسایی دەبێت.
854 جار خوێندراوەتەوە