کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئیوارەى ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلى بەفربارین نامێنێت

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 20/01/2022
کوردستان
+
-

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەنێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا دەمەو ئێوارە بەفر بارینی کەم بەردەوام دەبێت، دواتر کاریگەری شەپۆلەکە نامێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "تا دەمەوئێوارە لە ناوچە جیاجیاکان بەفر بارینی کەم بەردەوام دەبێت، دواتر کاریگەری شەپۆلەکە نامێنێت".

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینی دەكات لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەم شەپۆلە بەفربارینە كۆتاییبێت و شەو ئاسمان ساماڵ ببێتەوە.


نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 1 پلە، سلێمانی -3 پلە، دهۆك -1 پلە، هەڵەبجە -3 و لە كەركوكیش 1 پلە دەبێت.

هەروەها كەشناسیی پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت لە كاتەكانی بەیانیی زوودا،

پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزن و شەختەش دروستدەبێت.

نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە هەولێر -2 پلە، سلێمانی -7 پلە، 0دهۆک پلە، هەڵەبجە -8 و لە كەركوكیش 0 پلە دەبێت

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بەفر بارینى 24 کاژێرى رابردوو تاوەکو کاژێر 9ـى بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە بەم شیوەى خوارەوەیە.

سنووری کێڵێ 90 سانتیمەتر
هەڵشۆ 60 سانتیمەتر
سیدەکان 50 سانتیمەتر
ناحیەى هێرۆ 45 سانتیمەتر 
پیرمام 42 سانتیمەتر
حاجى ئۆمەران 40 سانتیمەتر
یاخسەمەر 40 سانتیمەتر
دینارتە 40 سانتیمەتر
ئامێدى 39 سانتیمەتر
سەرسەنگ 38 سانتیمەتر 
کانى ماسێ 38 سانتیمەتر
شقلاوە 32 سانتیمەتر
ئاکرێ 27 سانتیمەتر
باتێڵ 27  سانتیمەتر
تەوێڵە 26 سانتیمەتر 
رواندز 22 سانتیمەتر
هیران 22 سانتیمەتر
چوارتا 20 سانتیمەتر
قەڵادزە 20 سانتیمەتر
قەرەداع 17 سانتیمەتر
بیارە 15 سانتیمەتر
بەرزنجە 15 سانتیمەتر 
سلێمانى 13 سانتیمەتر
سەرکەپکان 11 سانتیمەتر
قەسرۆک 11 سانتیمەتر
ئاخجەلەر 9 سانتیمەتر 
چەمچەماڵ 9 سانتیمەتر
دهۆک  7 سانتیمەتر  
گردەسێن 7 سانتیمەتر
سەنگاو 5.5 سانتیمەتر
شوان 5 سانتیمەتر 
زاخۆ 4 سانتیمەتر
هەولێر 4 سانتیمەتر
کۆیە 4 سانتیمەتر  
دارەشەکران 3 سانتیمەتر 
چوارقڕنە 3 سانتیمەتر
ڕانیە 2 سانتیمەتر
بەردەڕەش  1 سانتیمەتر

3415 جار خوێندراوەتەوە