بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەهۆی بارینی بەفر
و لەبارنەبوونی کەشوهەوا، ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون یان
هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە:-
- رێگای
دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە و تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە پێناو
پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.
542 جار خوێندراوەتەوە