پێنج هەزار ساڵە (هۆزی باکا) درێژە بە کەلتوری خۆی دەدات

KNN : Kurdish News Network
02:18 - 16/01/2022
هەمەڕەنگ
+
-

لە دارستانەکانی سەر سنوری کامێرون لەگەڵ کۆماری کۆنگۆ دەژین، ئەوان بە (هۆزی باکا) ناسراون کە توانیویانە پارێزگاری لە کەلتوری هەزار ساڵەی خۆیان بکەن.

یەکێک لە نەریتە دێرینەکانی هۆزی باکا، کولتوری ددان تیژکردنە، لەسەر هەمو گەنجێکی هۆزەکە پێویستە ددانیان تیژ بکەن، بەو کارەش کە گەنجەکە دەیکات بوێرى و ئازایەتى پیشانى هۆزەکە دەدات.

 هۆزی باکا بیروباوەڕییان وایە، گەنجان لەرێگەی تیژکردنی ددانەکانیانەوە لە نەخۆشی وخراپە پارێزراو دەبن.

رێورەسمەکەى هۆزی باکا بۆ ددان تیژکردنى گەنجان، ماوەی (15) رۆژ دەخایەنێت، تیایدا ئەندامانی هۆزەکە خواردنەوەی دروستکراو لە گژوگیای کێوی دەخۆنەوە، گۆرانی دەڵێن و سەما دەکەن.

هۆزی باکا ماوەی پێنج هەزار ساڵە لەناو دارستانەکاندا دەژین، شێوازی ژیانیان لە شێوازی ژیانی هاوڵاتییانی دیکەی کیشوەری ئەفریقا جیاوازە و وەک مرۆڤی چاخە دێرینەکان دەژین و ژیانیان لەسەر راو، کۆکردنەوەی میوە و گژوگیایە.

277 جار خوێندراوەتەوە