تویتەر هەژماری خامنەیی داخست

KNN : Kurdish News Network
10:20 - 15/01/2022
جیهان
+
-

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، هەژماری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانى داخست، ئەوەش بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە تیایدا وا نیشاندەدرێت کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیرۆر دەکرێت.

لە هەژماری خامنەیی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەنیمەیشن بڵاوکرایەوە کە تیایدا وا نیشاندەدرێت کە دۆناڵد ترامپ تیرۆر دەکرێت، ئەمەش بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە دەرکردنی فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران.

دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، تویتەر هەژمارەکەی خامنەیی داخست بەهۆی "پێشێلکردنی یاساکانی تویتەر".

312 جار خوێندراوەتەوە