پەروەردەی ھەولێر: لەکاتی لافاودا منداڵەکانتان مەنێرنەوە بۆ قوتابخانە

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 14/01/2022
کوردستان
+
-

پەروەردەی هەولێر رایگەیاند سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەوام بەردەوام دەبێت و کاتی تاقیکردنەوەکانیش کاتژمێرێک دوادەخرێت، جەختیشیکردۆتەوە لە ئەگەری لافاودا، داوا لە کەسوکاری خوێندکاران دەکەین منداڵەکانیان نەنێرن بۆ دەوام و لە کاتی گونجاودا قەرەبویان دەکەینەوە.

 

ئاگادارییەک لە بەرێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە

١- لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی (15/1/2022) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە  ، لە کاتژمێر (9:30) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (8:30 )گۆڕدراوە بۆ (9:30) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو. 

٢- لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە،  داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر 
14/1/2022

405 جار خوێندراوەتەوە